AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١٧ ٢١:٠٦

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی چییان کردووە؟

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی چییان کردووە؟

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرنگی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری
گرتنەبەری ستراتیژی دیالۆگ و شێوازی ئاشتیانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرژیەکان تەوەری گفتوگۆی نێوان نێچێرڤان بارزانی و شاندی ئێران بوو.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاجیاکان کرا.
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2026، لە شاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد.
لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا بابەتەکانی پەیوەست بە هاوکاری ئەمنی و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کران و ئاڵوگۆڕ کران، کە تیایدا جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە، هەروەها گرتنەبەری ستراتیژی دیالۆگ و شێوازی ئاشتیانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرژییەکان جەختی لەسەر کرا.
لە درێژەی ئەم دیدارەدا هەردوولا باسیان لە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و هەروەها پێداچوونەوەیان بە کۆمەڵێک بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش کرد.

News ID 60772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha